ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەی هەرێی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چوار بابەت دەخرێتە گفتوگۆ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:
– ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
– پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.
– ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.
– هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.