ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێدەکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی میدیا و زانیاریی:

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی نیسانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش، گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردن لەناو حکومەتی هەرێم، بە ئاراستەی برەودان بە لە ئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی و باشتر راییکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش رەشنووسی (پەیڕەوی ناوخۆی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق) و رەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو، بۆ دەنگدان لەسەریان.

بڕگەی کۆتاییش پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت تایبەت بە هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی هاوردەکراو لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

13ـی نیسانی 2022