ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتی قەتەری لە هەولێر پەسندکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتی قەتەری لە هەولێر پەسندکرد

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتی قەتەری لە هەولێر پەسندکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتی قەتەری لە هەولێر پەسندکرد
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر(ئەربیل) پەسندکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 04-10-2022، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران دانیشتنی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و لە دانیشتنەکەدا چەند پرسێک تاوتوێکران.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دران کە یەکێک لە بڕیارەکان پەسندکردنی راسپاردەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوو لەبارەی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر، ئەوەش پاڵپشت بە بڕیارەکانی هەردوو ماددەی (25 و 26) لە یاسای خزمەتی دەرەوە (45ـی ساڵی 2008) و رێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندیی کۆنسوڵخانەکان لە ساڵی 1963.

هاوکات، عێراق بەهەمان شێوە لە داهاتوودا کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە قەتەر دەکاتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوەدا.