بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە، فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست یان گواستنەوەی راژە، بۆ گەنجینەی هەڵەبجە دابین بكرێت.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، “داواكارین فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست، یان گواستنەوە، راژەی بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرابەتیی گەنجینە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری بگوازرێتەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022، ئەنجومەنی وەزیران لە نوسراوێکدا کە بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، تیایدا هاتووە، “هەر فەرمانبەرێک بە گواستنەوەی راژە بێت، یان بە تەنسیبكردن دەیەوێت بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی هەڵەبجە، كاری پێویستی بۆ بكرێت و لە ئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە”.
ئەوەش هاتووە، “جگە لە راژەی سەربازی، هەر فەرمانبەرێک ئارەزووی گواستنەوی راژەی هەیە بۆ سەر میلاكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئەوا لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران كاری گواستنەوەكەی بۆ دەكرێت”.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بەدەر كراون، لەمبارەیەوە، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران وتی، “ئەو دوو وەزارەتە لەبەر لێكەوتەی دارایی، لە گواستنەوەی راژە بەدەر كراون، چونكە ئەو دوو وەزارەتە دەرماڵەی تایبەتیان هەیە، ئەوەش بارگرانیی دارایی دەخاتە سەر حكومەت، بەتایبەت وەزارەتی خوێندنی باڵا”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت