ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پلانەکان بۆ داهاتووی کارەبای عێراق دەکات

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پلانەکان بۆ داهاتووی کارەبای عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پلانەکان بۆ داهاتووی کارەبای عێراق دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا وەزیری کارەبا و ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری وزە کۆببنەوە، بەمەبەستی داڕشتنی “ستراتیژییەتی کورتخایەن و درێژخایەنی کارەبا”، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا پڕۆژەکە پەسەند دەکرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و پرسی دۆخی کارەبای تاوتوێ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران بڕیاریدا کە هەموو ئاستەنگییەکانی بەردەم دامەزراوەی کارەبا لاببرێن و بە خێراییش تۆڕی کارەبای ئەو ناوچانەی کێشەیان هەیە، کێشەکانیان چارەسەر بکرێن، هەروەها بڕیاریدا لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا وەزارەتی کارەبا و ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری وزە ستراتیژییەتی کورتخایەن، مام ناوەند و درێژخایەن بۆ پرسی کارەبا ئامادە بکەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارییشدا پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکاران هەر لە دابینکردنی موەلیدە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکان، فێنکەرەوە و سووتەمەنی دابین بکرێن، هەروەها بڕیاردرا دەروازەکان بەڕووی هێنانی عەلەف و پرۆتینی ئاژەڵیدا بکرێنەوە، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی سامانی ئاژەڵ.