ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكات

ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكات
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دابه‌شكردنی نه‌وتی سپیـە بەسەر هاووڵاتیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان).

بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی.

بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی.

بڕگه‌ی چواره‌م بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (5) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.