ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دکات.
کۆبوونەوەکە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، کە یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٤ـی ئابی ٢٠٢٢