ئەنجومەنی نوێنەران دووبارەكردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەخاتە دەنگدانەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجومەنی نوێنەران دووبارەكردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەخاتە دەنگدانەوە

ئەنجومەنی نوێنەران دووبارەكردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەخاتە دەنگدانەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەنجومەنی نوێنەران دووبارەكردنەوەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەخاتە دەنگدانەوە
0

لایک

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆدەبێتەوە و لەکۆبونەوەکەدا دەنگ دەدرێت لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، هەروەها لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانیش پێکدەهێنرێن.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆدەبێتەوە و کارنامەکەی کۆبوونەوەکەش دوو تەوەر لە خۆدەگرێت، لە تەوەری یەکەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

ئەوەش هاتوە، لە تەوەری دوەمی کۆبوونەوەکەشدا لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان پێکدەهێنرێن و ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لێژنەکاندا دابەشدەکرێن.

ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەكاتێكدایە دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەو پۆستە بە بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە بە نادەستووری ناوبرد، لەهەمان كاتدا رایگەیاند، دەكرێت ئەو كارە بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.