ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان پەسەندکرد.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لەناکاوی ئاسایشی خۆراک ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا 273 پەرلەمانتار ئامادەبوون و پرۆژەیاساکە بە 257 دەنگ پەسەندکرا.
پرۆژەیاساکە پاڵپشتە بۆ دابەزاندنی نرخی کەرەستەی خۆراک لە بازاڕ و ئامادەکردنی کەرەستەکانی خۆراک بۆ هەموو عێراق و مافی پێدانی دارایی جوتیارانی هەموو عێراق.
پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەکراوە و لەسەر پێشنیازی وەزارەتی دارایی بووە.