ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوی کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوی کۆبووەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوی کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوی کۆبووەوە
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی کرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئەو دوو وەزارەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق لە رووبارە ھاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر پلانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کراوە، لەبارەی دەنگۆکانی “کۆچکردن بەھۆی وشکەساڵییەوە” لە پارێزگاکانی باشووری عێراق.