ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی خۆراک دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی خۆراک دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی خۆراک دەدات
0

لایک

بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنێکی ئاساییدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان بدات.

لەوباریەوە پرۆژەیاساکە لە ئێستادا خراوەتە بەرنامەی کاری ئەنجومەن و فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ھەشتی حوزەیرانی 2022، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو کە تەنھا تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.

لە راگەیەندراوەکەدا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت بەڵام تاوەکو ئێستا کۆبوونەکە ئەنجام نەدراوە.