ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و گاز پێچەوانەی دەستوور نین.
ئەو ئەنجومەنە ئاماژەى بەوەداوە کە بەگوێرەى مادەى 112ى دەستوور حکومەتى فیدراڵیی عێراق لەگەڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانى بەرهەمهێنەرى نەوت ئیدارەى پرۆسەى نەوت و گاز دەکات لە کێڵگەکانى ئێستا و بەوپێیەش ئەو کێڵگە نەوتیانەى کە لەپاش ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە لە هەرێمى کوردستان دەچنە چوارچێوەى دەسەڵاتى تایبەتىی هەرێمى کوردستان، بەو پێیەى ئەو ماددەیەى دەستوور باس لەو کێڵگە نەوتیانە دەکات کە بەر لە ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە کە لەسەر ئەو بنەمایانە یاسای نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى ساڵى 2007 پێچەوانەى دەستوورى عێراق نییە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت