ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر(ئەربیل) ئیدانە کرد و رایگه‌یاند، پێویستە رێز لە سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێم بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ.

دەقی راگه‌یه‌ندراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری:

بەتوندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ریسوا و شەرمەزار دەکەین.

ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.

ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە رێز لە سه‌روه‌ری عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حیسابی وڵاتان.

لێرەدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

13/3/2022