ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “وێڕای دەڕبرینی نیگەرانی خۆمان، لێژنەیەک لەبارەی رووداوەکەی دادگای سلێمانی پێکدەهێنین”.
لەروونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بە روودوی هێرشکردنی پۆلیسی دادگای سلێمانی بۆ سەر چەند ئافرەتێک داوە و تێیدا هاتووە، “له رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان روویدا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ناخۆش و نه‌خوازراوه، بڕیارماندا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی دروستبوونی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین”.
چی رووی‌دابوو؟
دوێنێ دووشەممە 13ـی 6ـی 2022، بەپێی گرتەیەکی ڤیدۆیی کە لە دادگای سلێمانی گیراوە، چەند پۆلیسێک هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییان کە زۆربەیان ئافرەتن و دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، رەخنەیەکی زۆر لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاراستەی رووداوەکە کرا.
دواجار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە پۆلیسەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێن.