ئەنجومەنی دادوەریی: بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکرێت نەوەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی دادوەریی: بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکرێت نەوەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن

ئەنجومەنی دادوەریی: بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکرێت نەوەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنجومەنی دادوەریی: بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکرێت نەوەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن
0

لایک

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان و میدیاکار رایگەیاند، “بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکەین، نەک لەسەر بنەمای دەنگۆ و بانگەشەکردن”.

لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق بڵاوی کردەوە کە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق گرنگی رۆڵی راگەیاندن وەک دەسەڵاتی چوارەم لە بڵاوکردنەوەی راستییەکان بۆ رای گشتیی لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان و میدیاکار تاوتوێ کردووە و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە بەپێی دەستوور و یاسا، قەیرانی سیاسیی ئێستا چارەسەر بکرێت.

باسی لەوەش کردووە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پتەوترکردنی متمانەی ھاووڵاتییان بە دەسەڵاتی دادوەریی کە بەیەک چاو سەیری ھەمووان دەکات و بەناوی گەلەوە بڕیارەکانی خۆی دەدات و وتوویەتی، “دەسەڵاتی دادوەریی بەپێی دەستوور و پشتبەستن بە بەڵگەکان، یاسا جێبەجێ دەکات، نەک لەسەر دەنگۆ و بانگەشەکردن”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە دەسەڵاتی دادوەریی لە ململانێیە سیاسییەکان دوور بخرێتەوە، بەو پێیەی کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی دەوڵەت.

رۆژی 10ـی ئابی 2022 موقتەدا سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی کرد کە لە میانی یەک ھەفتەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

رۆژی 14ـی ئابی 2022، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق لەبارەی داواکارییەکی موقتەدا سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند کە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئاماژەی بەوەشدابوو کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەستوەردان لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردندا بکات.