ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم لەبارەی گۆڕینی ره‌گه‌ز رایدەگەیەنێت، “گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست، حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، له ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێک رێگه پێدراو نییه، هه‌ر كه‌سێک له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووک) بوو، پێویستە سه‌ردانی لێژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی”.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی گۆڕینی ره‌گه‌ز له نێره‌و بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (5) له به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه: گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێک رێگه پێدراو نییه و دروست نییه و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و رێسای خوای گه‌وره‌یه و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) بۆ هیچ كه‌س نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و و دروستكراوی خوای گه‌وره بكات و، ئه‌م كاره ساخته و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه و كاری شه‌یتانه، هه‌ر پزیشک یان ناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا گوناهباره و به‌شداره له‌و كاره حه‌رامه”.
ئەوەش هاتووە، “له شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه، له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: (لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المُخَنَّثِينَ مِنَ الرِّجَالِ، وَالمُتَرَجِّلاَتِ مِنَ النِّسَاءِ، وَقَالَ: «أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ) به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنثى) نێره‌موكی له زكماكه‌وه له كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه و كه‌سی گرفتار بێتاوانه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌و جۆره كه‌سانه جێگه‌ی به‌زه‌یین و ئه‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن، به چاوی سووک سه‌یر نه‌كرێن و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن، ده‌ستیان بگیرێت تا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه سه‌ر حاڵ و باری سروشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت”.
ئه‌نجومه‌نی فه‌توالە هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هه‌ر كه‌سێک له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووک) بوو لایه‌كی به هێزتر بوو له لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه ته‌واو روون نه‌بوو كه نێره یان مێ وا باشه سه‌ردانی لێژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ر كردنی، چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت”.
ئەنجومەنەکە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، رێگری بکرێت له هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه خه‌ریكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی دزێو‌و حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه”.