ئەنجومەنی ئاسایش: لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوون لە ئەنجامەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی ئاسایش: لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوون لە ئەنجامەکان

ئەنجومەنی ئاسایش: لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوون لە ئەنجامەکان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەنجومەنی ئاسایش: لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوون لە ئەنجامەکان
0

لایک

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 13-10-2022، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر رووداوی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار عه‌بدوڵڵا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لارییان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، “دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، کە تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی عەقید هاوکار عەبدوڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون. دژەتیرۆری سلێمانی وەڵامێکی زور شڵەژاوانە و بێسەروبەریان بڵاو کردەوە کە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە لاوازییان لە بەرگریکردن لەو تاوانبارانەی کە بە بەڵگەوە تێوەگلاون لەو کردەوە تیرۆریستییەی کە خرایە ڕوو، بەڵام لەمیانی ئەو وەڵامە لەرزۆکەدا داوای لێکوڵینەوەیەکی نێودەڵەتی دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان”.

ئەوەش دووپاتدەکاتەوە، “هەرچەندە بەڵگە و دانپێدانانی تاوانباران هیچ گومانێکی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکە تیرۆریستییە بە چ شێوەیەک ئەنجامدراوە، بەڵام وەک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوونی هەموو لایەک لە ئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووبارە داوای كرده‌وه‌ کە هەموو ئەو تاوانبارانەی لەو کردەوە تیرۆریستییەدا بەشداربوون رادەستی دادگا بکرێن.