ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: 667 کەس بە تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: 667 کەس بە تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئایار 29, 2023 19:00
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: 667 کەس بە تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
0

لایک

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئایاری 2023 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دامەزراوەکانیان 667 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، پێنج سەد و 30 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، دوو هەزار و 774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچا، کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.

دەقی راگەیەندراوەکە:

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن، هاوکات دەست دەگرن بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین

لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە رێکەوتی 23ی کانوونی دووەمی 2023 تا 22ی ئایاری 2023 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکەن کە لەو ژمارەیە 285 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کراون  کە ژمارەیەکیان گەورەبازرگانن.

هاوکات دەست بگرن بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (34.161 کیلۆگرام کریستاڵ، 1.5 کیلۆگرام هیرۆین، 3.960 کیلۆگرام حەشیش، 4.585 کیلۆگرام تلیاک، 374 گرام جامایکا، 500 گرام ماریجوانا)، هەروەها دەستیان گرت بەسەر 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن و 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

داوکارین لە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.

En az 10 karakter gerekli