ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 11-07-2022، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه‌، له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌ پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له‌ 27ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكدا بگرن.

ئه‌وه‌ش هاتووە، “ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه‌ ده‌بین”.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین.