رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا، کۆبوونەوەکەش لەسەر داواکاری ئەمریکا و ئەلبانیا بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لەکۆبوونەوەکەی دووشەممەی داهاتوو پڕۆژەبڕیارێک پێشنیاز دەکرێت بۆ راگرتنی هێرشەکەی رووسیا و رێگەدان بە هاوکاری مرۆیی، ئەو پڕۆژەیەش لەلایەن مەکیسک و فڕەنساوە ئامادە کراوە.
لای خۆیەوە ئەمریکا تێبینی لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەیە و رایگەیاندوە، دەنگ بە پڕۆژەکە نادەن ئەگەر رووسیا وەک هۆکاری دروستبوونی ئەو قەیرانە مرۆییە نەناسێنرێت، هەروەها رووسیاش سەرنجی لەسەر هەمو پڕۆژەیەک هەیە کە سەرکۆنەی هێرشەکە بکات و مافی ڤیتۆی لە دژ بەکاردەهێنێت.
دوای هێرشه سهربازیهكهی رووسیا له 24ی مانگی رابردوو بۆ سهر ئۆكرانیا، ئهمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا چهندین سزای قورسی ئابووری و سیاسییان بهسهر رووسیا و سهركردهكانی ئهو وڵاتهدا سهپاندوه، بهڵام رووسیاش رهتیدهكاتهوه لهبڕیاری ئۆپراسیۆنهكهی بۆسهر خاكی ئۆكرانیا پهشیمان ببێتهوه و تا ئێستاش چهندین ناوچهی ئهو وڵاتهی كۆنتڕۆڵكردوه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا