ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز لە 20ـی ئاب کۆتایی دێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ 14و 15-08-2022، مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ 16-08-2022، مووچه‌كانی هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌، رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 17-08-2022، ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن:
وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18-08-2022، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه‌ وه‌رده‌گرن.