ئەمەریکا: ئامادەین هاوکاری عێراق بکەین بۆ دروستکردنی سیستمی کارەبای جیهانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمەریکا: ئامادەین هاوکاری عێراق بکەین بۆ دروستکردنی سیستمی کارەبای جیهانی

ئەمەریکا: ئامادەین هاوکاری عێراق بکەین بۆ دروستکردنی سیستمی کارەبای جیهانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 22:14
ئەمەریکا: ئامادەین هاوکاری عێراق بکەین بۆ دروستکردنی سیستمی کارەبای جیهانی
0

لایک

ئەمریکا ئامادەیی دەربڕی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنیادنانەوەی کەرتی کارەبا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق دەڵێت، “پێویستە سیستەمێکی کارەبای ئاست بەرزی جیهانی لە عێراق دروست بکرێت.”


ئالینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، عێراقییەیەکان شایەنی ئابووری جۆراوجۆر و کاری باش و موچەی باشن.

رۆمانۆڤسکی ئەوەشی وتووە، “پێویستە کارەبای عێراق لە ئاستی جیهانیدا بێت، بۆ ئەوەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق و حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە گرنگە.

حکومەتی ئەمریکا، بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر پاڵپشتی عێراق دەکات، لەوانەش لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و ژینگە و هاوکاری مرۆی بۆ ئاوارەکان، جگە لەوەی لە رێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە هاوکاری سەربازی و ماددی پێشکەش بە عێراق کردووە و تائێستاش بەردەوامە.