ئەمڕۆ یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەگوازرێتەوە

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەگوازرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەمڕۆ یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەگوازرێتەوە
0

لایک

دوابەدوای بڕیارەكەی دوێنێی دادگای پێداچوونەوەی بەریتانیا، بڕیارە لە درەنگانی ئەمڕۆدا یەكەم كاروانی كۆچبەران بەرەو رواندا بگوازرێنەوە كە ژمارەكەیان هەشت كەسە.

ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک لەو كۆچبەرانەی ناویان لە لیستی یەكەمی گواستنەوەكەدا بوو پەنایان بردەبەر دادگا و سكاڵایان لەسەر بڕیاری گواستنەوەكەیان نیشاندا، بەهۆیەوە ناویان لە لیستەكەدا سڕدرایەوە.

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، فڕۆكەكە ئەمشەو دەردەچێت، ژمارەی ئەوانەی تیایدا دەبن هەرچەندێک بێت گەشتەکە دوا ناخرێت.

حكومەتی بەریتانیا پێشتر پلانێكی بۆ ڕەوانەكردنی ئەو كۆچبەرانە خستەڕوو كە بەشێوەی نایاسایی دەگەنە شانشینی یەكگرتوو، بە گواستنەوەیان بۆ رواندا لە دڵی ئەفریقا، لە چوار چێوەی بەرنامەیەكی هەماهەنگیی دووقۆڵی كە تیایدا مافی پێشكەشكردنی داوای مانەوەیان لەوێ دەبێت لەگەڵ سوودمەندبوون لە سیستمی فێربوون و كار.

ئامانجی هەنگاوەكە وەک ئەوەی حكومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، رێگریكردنە لە چوونی كۆچبەران بۆ بەریتانیا بە رێگای مەترسیدار، وەك بەكارهێنانی بەلەم لەڕێی دەریاوە، هەروەها پوچەڵكردنەوەی كاری تۆڕەكانی قاچاخچێتی.