ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەری حیزبەکە بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەری حیزبەکە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەری حیزبەکە بەڕێوەدەچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەری حیزبەکە بەڕێوەدەچێت
0

لایک

ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت، بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.

لە رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە و یەکەمجاریشە کۆنگرەی خۆی لە سنووری دهۆک دەبەستێت، ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی پارتی زیاتر لە هەزار ئەندامە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن و دەنگیش بە پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەدەن.

لە مانگی ئابی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە ئۆرگانەکانی پارتی دەستیپێکرد، زیاتر لە 600 هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو، کە 800 ئەندام بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی 14ی پارتی هەڵبژێردران، جگە لە ئەندامانی هەڵبژێردراو بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، هەروەها لە سەدا 25ی ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.

دوایین کۆنگرەی پارتی لە ساڵی 2010 بەسترا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە بکرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و پەتای کۆرۆنا کۆنگرەی 14ی پارتی دواکەوت.