“ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی مێژوویی دەدەین”

“ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی مێژوویی دەدەین”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی مێژوویی دەدەین”
0

لایک

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لەمیانی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی مێژوویی دەدەن کە یەکێک لەوانە ئەندامێتیی سوید و فینلاندە لە ناتۆ.

بە رلە دانیشتنی کردنەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید ـی پایتەختی ئیسپانیا، یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ لە لوتکەی ناتۆدا چەند بڕیاریکی مێژوویی دەدرێت وەک بانگهێشتکردنی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتی هاوپەیمانییەکە، پەسەندکردنی بەڵگەی چەمکی ستراتیجی نوێ، بەهێزکردنی پێکهاتەی رێگرییکردن و بەرگریی ناتۆدا و زیادکردنی پشتیوانییەکانی ئۆکراینا.

هاوکات ستۆڵتنبێرگ، ”ئەمڕۆ بڕیارگەلێکی مێژوویی دەردەکەین” وای وت و ئاماژەی بەوە کرد بەڵگەی چەمکی ستراتیجی نوێ دەگۆڕن کە دوایین جار لە 2020 دا لە لووتکەی لیزبۆن پەسەند کرا.

ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە لە بەڵگەی ئەو کاتەدا بە تاکە وشەیەکیش باس لە چین نەکراوە و، رووسیا وەک هاوبەشێکی ستراتیجی دانراوە، بەڵام لە بەڵگەکەی ئەمڕۆدا دەبینرێت کە رووسیا راستەوخۆ هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناتۆ و چین ئاڵنگاری دروست کردووە بەرامبەر بەها و بەرژەوەندییەکانی ناتۆ.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ، باسی لەوەیش کرد کە پێکهاتەی رێگرییکردن و بەرگریی بەهێزدەکرێت. یەکەی زیاتری سەربازی ئامادە پێکدەهێندرێت و ئامادەکاری پێداویستیە سەربازییەکان کە پێشتر جێگیرکراون.

ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوانن ساڵی ئایندە هێزی ئامادەی باڵا کە لە 300 هەزار سەرباز پێکدێت ئامادە بێت و، رایگەیاند، ”ئەو یەکانە لە ولاتەکانی خۆیاندا لە ئامادەباشیدا دەبن. تێچوویشیان لەلایەن وڵاتانی جیاوازی هاوپەیمانیەکەوە دابین دەکرێت”.

هەروەها ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە لە پاش واژووکردنی یاداشتنامە سێ قۆڵیەکەی دوێنێی تورکیا، فینلاند و سوید ئەمڕۆ بڕیار دەدرێت لەبارەی بانگهێنشتکردنی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتیی لە ناتۆ.

ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەیش کرد کە لە لووتکەکەی ئەمڕۆی ناتۆدا رێککەوتن دەکرێت لەسەر پاکێجی پشتیوانی گشتگیر لەبارەی پێداویستیە سەربازییەکانی ئۆکراینا و، گفتوگۆ لەسەر زۆر بابەتی وەک بەشکردنی بەرپرسیارێتی، گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەر دەکرێت و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.