ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژه‌یاسایه‌ک دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژه‌یاسایه‌ک دەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژه‌یاسایه‌ک دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژه‌یاسایه‌ک دەکات
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 6-12-2022، په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ک ده‌كات.

راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌، تاوتوێی شه‌ش بابه‌ت ده‌كرێت.

له‌ بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا هاتووه‌، په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگ له‌سه‌ر پله‌ تایبه‌ته‌كان، سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له ‌كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.