ئەمڕۆ و سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

ئەمڕۆ و سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمڕۆ و سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن
0

لایک

رۆژی سێشەممە 03-01-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2022 دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ـی کانوونی دووەمی 2023، مووچەی وەزارەتی دارایی، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەكرێت.

هاوکات، سبەی سێشەممە، هەریەک لە هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فیراکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن.

جێی باسە، ئەم پڕۆسەیە تا رۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە بەردەوامیی دەبێت و بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.