ئەمڕۆ هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێر کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێر کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێر کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەمڕۆ هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێر کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ 09-05-2022 نوێنەرانى هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمان لە هەولێر(ئەربیل) کۆببنەوە. پەرلەمانتارێکى پارتى لەمبارەیەوە دەڵێت، “کۆبوونەوەکە بۆ پاڵپشتیکردنى دەستپێشخەرییەکەى موقتەدا سەدرە”.

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، ئەمڕۆ نوێنەرانى هاوپەیمانیى رزگارکردنی نیشتمان لە هەولێر کۆدەبنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە قەچبەستوویی سیاسیى ئێستاى عێراق و دەنگدان بەو پڕۆژەیاسایانەى گرنگن. ئەوە جگە لە پاڵپشتیکردنى دەستپێشخەریى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر بۆ پێکھێنانى حکومەتى نوێ لەلایەن سەربەخۆکانەوە”.

لە 4ـى ئایارى 2022، چوارچێوەى هەماهەنگى دەستپێشخەرییەکى 18 خاڵى بۆ چارەسەرى دۆخى ئێستاى سیاسى عێراق راگەیاند و تیایدا داوایکرد لایەنەکان گفتوگۆ دەستپێبکەن و بەشداریکردنى لایەنەکان لە حکومەت خۆویستانە بێت. پێویستە حیزبە کوردستانییەکان هەوڵبدەن لێکتێگەیشتن و رێککەوتنیان هەبێت بۆ دەستنیشانکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.