ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت
0

لایک

بەپێی خشتەیەی کەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت. 

رۆژی یەکشەممەی داهاتووش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دوشەممەش مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی کار و کارووباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردوو خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دام و دەزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە لە 4ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی کراوە و بە سێ هەفتەش مووچە دابەشدەکرێت.