ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت
0

لایک

بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک و دەستە و دام و دەزگایەک دابەشدەکرێت و لەماوەی 10 رۆژی دیکەدا کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 11 دێت.

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی داد و ئەوقاف و کاروباری ئایینی و دەستەی مافی مرۆڤ و ئەنجومەنی دادوەری و دەسپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت. 

هاوکات سبەینێش، مووچەی وەزارەتەکانیی پلان دانان و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردوو خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دام و دەزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە لە 4ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی کراوە و بە سێ هەفتە موچە دابەشدەکرێت.