ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

كانونی یه‌كه‌م 18, 2023 09:29
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت
0

لایک

ئەمڕۆ بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی ئەیلوولی چەند بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی وەبەرهێنان و ژینگە.

هاوکات دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی دارایی و چاودێری مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگەکانی 10، 11 و 12 بە نادیاری ماوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli