بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دام و دەزگایەک دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەکەی بڵاوکراوە، ئەمڕۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
هاوکات سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و پێنجشەممەش مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردوو خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دام و دەزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە لە 2ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی کراوە و بە سێ هەفتە مووچە دابەشدەکرێت.