ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
0

لایک

بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 02-07-2022 مووچەی هەر یەک لە هێزەكانی زێڕەڤانی، فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، زیندانە سیاسییەكان و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 28-06-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-06-2022 دەست پێدەكات و لە 07-07-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخاێنێت.