رۆژی سێشەممە 03-01-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2022 دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2023، مووچەی ئەنجومەنی دەزگای ئاسایش، کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.
جێی باسە، ئەم پڕۆسەیە تا رۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە بەردەوامیی دەبێت و بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.