ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە… هۆکارەکەی بزانە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە… هۆکارەکەی بزانە

ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە… هۆکارەکەی بزانە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمیە… هۆکارەکەی بزانە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین و بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردەوە، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی پێنج پارێزگای عێراق كرایه‌ پشووی فه‌رمی.

به‌گوێره‌ی زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیاكانی عێراق، ئێواره‌ی دوێنێ دووشەممە، دیوانی هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، موسه‌ننا، زیقاڕ بڕیاریاندا له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جگه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ی خزمه‌تگوزارین بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

راستەوخۆ دوای ئه‌و سێ پارێزگایه‌ش هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاكانی دیوانیه‌ و واست بڕیاریاندا به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌ و قوتابخانه‌كان رابگرن.

شایەنی باسە، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌خوڕی بارانبارین زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌پێی پێشبینیه‌كانیش كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ تاكو ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.