ئەمڕۆ یەکشەممە 14-08-2022، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری بۆ هه‌ولێر دوای ئەوەدێت كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆگۆ راگه‌یاندووه.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دوێنێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان سوننه‌كان كۆبووه‌وه و ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییەکان كۆده‌بێته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆببێته‌وه.
عامری و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی سوننه‌كان دوێنێ تاوتوێ دۆخی عێراقیان كرد، كه له ئێستا ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
جێی باسە، ماوه‌ی 10 مانگه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چووە، به‌ڵام نه‌توانراوه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی له په‌رله‌مان كشانده‌وه موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌مانگی به مه‌رج و داواكه‌ی سه‌در ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.