ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دەچێتە بەغداد

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دەچێتە بەغداد

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەچێتە بەغداد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دەچێتە بەغداد
0

لایک

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بۆ دانوستانەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەچێتە بەغداد.

بڕیاره‌ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/2/2022، شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غداد بكات، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و هه‌ریه‌ک له‌ جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 26/3/2022ی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت. 40 کەس بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان کاندید کردووە.