بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە سەردانی بەغداد بکاتەوە، بەمەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر(ئەربیل) و بەغداد.
ئێوارەی دوێنێ ئومێد سەباح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “بڕیارە سبەی یەکشەممە بەمەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا”.
رۆژی 11ی ئەم مانگە، شاندی هەرێم کە پێکهاتبوو لە ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌کو سه‌رۆکی شاند و ئه‌ندامێتی که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری کاره‌با و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان به‌وه‌کاله‌ت، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خالد هادی چاوشلی، سه‌رۆکی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد و جوتیار عادل وته‌بێژی حکومه‌ت، ستافی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدادیان کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەدوای گەڕانەوەی شاندەکە،لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەماوەی دوو رۆژدا، چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەکانیش ئەنجامی باشیان هەبووە، چاوەڕێدەکەن ئەو خاڵانەی کە ناکۆکیان لەسەرە، لەگەڵ بەغداد بگەنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەریان”.