كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت و سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆده‌بێته‌وه.
كارین جان، پێیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ـی شوباتی 2023، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناسراو به كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و ڤۆڵۆدیمیر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌و جه‌نگه كۆده‌بێته‌وه.
راگه‌یاند، بایدن پاكێجێكی دیكه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه راده‌گه‌یه‌نێت، كه پاڵپشتی له رووسیا ده‌كه‌ن، پێكدێن له سزا به‌سه‌ر بانكه‌كان، به‌رگری و ته‌كنه‌لۆژیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامی هەیە.