ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی یوسف قەرزاوی بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی یوسف قەرزاوی بەرێوەدەچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی یوسف قەرزاوی بەرێوەدەچێت
0

لایک

ئەمرۆ سێشەممە 27-09-2022، دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی یوسف قەرزاوی، گەورە پیاوی ئاینیی میسڕی و سەرۆکی پێشووی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەدوای نوێژی عەسر، لە گۆرستانی مەسەیمیر بەخاک دەسپێردرێت.

پرسەکەی لە مزگەوتی محەمەد بن عەبدولوەهاب کە گەورەترین مزگەوتە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دادەنرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت لە سەرانسەری جیهانەوە بە تایبەت لە تورکیاوە بەشداری لە پرسەی ناوبراو بکرێت.

هەر ئەمڕۆ دوای نوێژی نیوەرۆ، نوێژی مردوو بە غیاب بۆ یوسف قەرزاوی لە مزگەوتی فاتیح لە ئیستانبوڵ و دوای نوێژی عەسریش لە مزگەوتی حەجی بەیرام لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.