ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
0

لایک

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندوە، “رێکاری ئەمنی توند بۆ پاراستنی کۆبوونەوەکە گیراوەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر رووداوێکی نەخوازراو، ھەروەھا ھێزی ئەمنی تایبەت دانراوە بۆ پاراستنی دادوەرەکان لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە.”

داواکاری بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانی سەدرییەکان لەلایەن ھەریەک لە پەرلەمانتاران “سەڵاح عەرباوی” و “باسم شێخ” و “جەمال ئەسەدی” و “قاسم عەبادی” و “عەلی تائی” لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو بەرزکرایەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و وادەی دەستووریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تێپەڕیوە.

بەپێی وتەی چاودێران بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە رەتکردنەوە یاخود ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کاریگەری لەسەر داھاتووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێت.