ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای “بەتاوان لەقەڵەمدانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل” تاوتوێ دەکرێت.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی دەبێتە تەوەرەکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە.
رەسول عەبدوجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە کوتلەی سەدر پێشتر رایگەیاندبوو، دوای پشووی جەژنی رەمەزان یاسای “بەتاوان لەقەڵەمدانی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل” پێشکەش دەکەن.