وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز به‌رده‌وامه و ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ک شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ـی ئابی 2022، مووچه‌ی مانگی 7ـى وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ـی ئابی 2022 دەستی بەدابه‌شکردنی مووچە كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت، رۆژی 20ـی ئابیش بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەکە کۆتایی دێت.
لیستی راگه‌یاندراوی وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی مووچه:
