ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆ بەبێ ئامادەبوونی کەریم بێنزێما لە گەڕی 29ـی لالیگا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، یارییهكهش له كاتژمێر 11ـی ئهمشهو یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت و ریاڵ مەدرید میوانداریی بەرشلۆنەی رکابەری مێژوویی دەکات.
شاهانەکان لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی کلاسیکۆ میوانداریی رکابەرەکەیان دەکەن، بۆ ئەم یارییە باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەیان کە کەریم بێنزێمایە بەهۆی پێکان لە یارییەکە ئامادە نابێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو یاریزانە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا تووشی پێکان بوو.
شایەنی باسە، ریاڵ مەدرید بە 66 خاڵەوە لوتکەی ریزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیای گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ ئیشبیلییەی دووەمدا 10 خاڵە، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بە 51 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.