ئەمشەو یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ لەنێوان یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر(ئەربیل) لە پاریس ـی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت. یارییەکە لە یاریگای Stade de France ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئامارەکان، ریال مەدرید بۆ جاری حەڤدەهەم و لیڤەرپولیش بۆ جاری دەیەمە دەگاتە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنس لیگ. لەنێوان ئەوانەدا ریال مەدرید توانیویەتی 13 جار نازناوەکە بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەردا لیڤەرپول 6 جار جامەکەی هەڵگرتووە.
پێشتر ریال مەدرید و لیڤەرپول 8 جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. لەکۆی گشتیدا ریال مەدرید توانیویەتی 4 جار بباتەوە و لەبەرامبەردا لیڤەرپول 3 جار براوە بووە. یارییەکیش هەردوولا یەکسان بوونە. لەمیانی ئەو یارییانەدا ریال مەدرید 10، لیڤەرپولیش 8 گۆڵی تۆمارکردووە.