به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بارودۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌وی شاره‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كه‌شوهه‌وا هه‌وراوی ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر و باران ده‌بارێت، هه‌روه‌ها ته‌م و مژیش دروست ده‌بێت.
كه‌شناسی ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان”.
ئەوەش هاتووە، “نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵات ده‌بارێت و هەروەها ئەگەرى بارینى نمەبارانى کەمیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان”.
کەشناسی راشیگەیاندووە، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مشه و پلەکانى گەرما روو لە دابەزین دەکات و تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەمالیش 400 مەترە بەهۆی تەم و مژەوە.