ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس

ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس
0

لایک

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی سەر زەوی تاوەکو مانگی تشرینی دووەم بگاتە 8 ملیار کەس.

لە دواهەمین پێشبینیدا بەشی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە کە ئەگەری هەیە ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی بگاتە 8 ملیار کەس و شتێکی چاوەڕوانکراوە کە لە ساڵی 2023ـدا هیندستان لەرووی ژمارەی دانشتووانییەوە بکەوێتە پێش چین.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوێکدا ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە کە ئیتر دەبێت خەڵک بەرپرسیار بێت بەرامبەر بە هەسارەی زەوی و دەبێت پابەندبوون و پاراستنی ببێتە ئەرکێکی لەپێشینەی هەموو تاکی گۆی زەوی.

ئەو باسی لەوەشکرد کە پێشکەوتنە پزیشکییەکان بوونەتە هۆی درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤایەتی و کەمکردنەوەی مردنی دایک و منداڵ.

لە ئێستادا گەشەی دانیشتووان لە خێراترین ئاستی دایە و پێشبینی ئەوەیان کردووە کە ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووان دەگاتە 8.5 ملیار کەس. هەروەها لە ساڵی 2050ـدا ئەو ژمارەیە بۆ 9.7 ملیار کەس بەرز دەبێتەوە. ساڵی 2080 ئەو ژمارەیە بۆ 10.4 ملیار کەس بەرزدەبێتەوە.

ساڵی 2011 نەتەوە یەگرتووەکان رایگەیاندبوو کە ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی گەیشتووەتە حەوت ملیار کەس.