ئەمریکا چەند مەرجێک سەبارەت بە نرخی دۆلار دەخاتە بەردەم سوودانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا چەند مەرجێک سەبارەت بە نرخی دۆلار دەخاتە بەردەم سوودانی

ئەمریکا چەند مەرجێک سەبارەت بە نرخی دۆلار دەخاتە بەردەم سوودانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمریکا چەند مەرجێک سەبارەت بە نرخی دۆلار دەخاتە بەردەم سوودانی
0

لایک

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ راگرتنی به‌های دینار و رێگریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار، ئه‌مریكا سێ مه‌رجی خستووه‌ته‌به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق.

وه‌عد قه‌دۆ ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان داوای په‌ره‌پێدانی رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ركی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌هێزكردنی یاساییبوونیان له‌ ئاماده‌بوونیان له‌سه‌ر خاكی عێراق دیاریبكات، وه‌ک یه‌كێک له‌ گرنگترین مه‌رجه‌كان كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت ده‌ست به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆلار بكرێت.

وتیشی، “ئه‌مریكییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی وتوێژ دانیشتن ئه‌نجامبده‌ن، گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئێران و دۆسیه‌ی كوتله‌ به‌رخۆدانه‌كان و هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی عێراق به‌ ناو داگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵكو ئابووری ئێمه‌ سنوورداره‌ و ئه‌سته‌مه‌ به‌ دانوستانی عێراقی راسته‌وخۆ دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌های ئاسایی خۆی و به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار رابگرێت”.

ئەمە له‌كاتێكدایه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركرد به‌جۆرێک به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌ 167 هه‌زار دینار، له‌دوای گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ک رێكاریش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوورخستنه‌وه‌ی مسته‌فا غالب مخیف له‌ پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌هاكه‌ی بۆ خوار 160 هه‌زار دینار دابه‌زی.