پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ی له ئاسمانی شاری دێنیڤهری ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
رۆژی شه‌ممه 17-09-2022، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ی بچووک له ئاسماندا له نزیک شاری دێنیڤه‌ر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و هۆكاری پێكدادانی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئاماژه بەوەشکراوە، هه‌ردوو فرۆكه‌كه له لۆنگمۆنت له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ دۆزراونه‌ته‌وه.