ئەمریکا: پێویستە ئێران لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر سزابدرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا: پێویستە ئێران لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر سزابدرێت

ئەمریکا: پێویستە ئێران لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر سزابدرێت

باڵیۆزی ویلایەتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، واشنتن هێرشکردنەسەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکات و بەهۆی ئەوەی "ئێران بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاندووە، پێویستە تاران لەسەر هێرشەکە سزابدرێت".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەمریکا: پێویستە ئێران لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر سزابدرێت
0

لایک

باڵیۆزی ویلایەتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، واشنتن هێرشکردنەسەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکات و بەهۆی ئەوەی “ئێران بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاندووە، پێویستە تاران لەسەر هێرشەکە سزابدرێت”.
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ویلایەتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەعێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردووە، ویلایەتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێرشکردنەسەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکات و “ئێران بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاندووە، بۆیە دەبێت لەسەر ئەو پێشێلکارییە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.
ئەوەش هاتووە، پێویستە “ئێران سزای ئەو پێشێلکارییە روونە وەربگرێت کە کردییەسەر سەروەریی عێراق و خەڵکی بێتاوان”.
شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، شەوی 12/13-03-2022 پاش کاتژمێر 01:00ی بەرەبەیان، 12 موشەکی دورمەودای بالیستی لە سنورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران. سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت.